وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، " وشەی تێپەڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزەرنەیم) بۆ سەرجەم دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی ئامادەكرا و هەر دوێنێش ڕەوانەی وەزارەتی پەروەردە كرا".
عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، "دوای هەوڵەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون لە وەزارەت و ناوەندی وەرگرتنی خوێندكاران، وشەی تێپەڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزەرنەیم) بۆ سەرجەم دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی ئامادەكرا و هەر دوێنێش ڕەوانەی وەزارەتی پەروەردە كرا".
ژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، داوا لە دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی دەكات لەم هەفتەیەوە دەتوانن سەردانی خوێندنگەكانیان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی وشەی تێپەڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزەرنەیم)، وتیشی پێویستە دەرچوان بەباشی پاسۆرد و یوزەرنەیمەكانیان بپارێزن، چونكە دواتر لەڕێگەی ئەو (پاسۆرد و یوزەرنەیم)ە دەتوانن (زانكۆلاین) پڕبكەنەوە.
عەباس ئەكرەم، سەبارەت بەكاراكردنی زانكۆلاین بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی ڕوونیكردەوە، لە چەند رۆژی داهاتو زانكۆلاین بۆ دەرچوان كارا دەكرێت و پێش كاراكردنیشی لەڕاگەیەنراوێكی رۆژنامەوانیدا وردەكارییەكەی بۆ دەرچوان دەخرێتەڕو.
No comments:
Post a Comment