پرس میدیا
حکوومەتی هەرێم رایگەیاند ٣٧٠٠ مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنن و لەو رێژەیەش ٣١٦ مێگاواتی هەناردەی دەرەوەی هەرێم دەکەن.
فەرمانگەی داتا و زانیاریی حکوومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، بەهۆی چارەسەرکردنی کێشەی یەکەکانی کارەبا، زیادکردنی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی و بەگەڕخستنی وێستگەی هەڵمی خەبات ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بەرزبووەتەوە.
فەرمانگەی داتا و زانیاریی حكوومەت دەڵێت ئێستا پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان لە نێوان ٢٠ تا ٢١ کاتژمێرە، لەگەڵ ئەوەشدا خەرجییەکانی کارەبا کەمکراونەتەوە و سیستمی پێوەری زیرەکیش بۆ هاوبەشەکان دانراوە.
فەرمانگەکە باسی لەوەکردووە، ٢٦٠ مێگاوات کارەبای هەرێم دەدرێتە پارێزگای نەینەوا و ٥٠ مێگاواتیش دەدرێتە پارێزگای کەرکووک.
پێشتریش مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت لە تویتێکدا بە زمانی ئینگلیزی رایگەیاندبوو خەرجی رۆژانەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار دۆلارە.
No comments:
Post a comment