دەزگای پەخشی گشتیی ئیسرائیل (KAN) بڵاویکردەوە ئەمڕۆ رێککەوتنێک بۆ هەڵگرتنی ڤیزە لەنێوان ئیسرائیل و ئیماراتدا واژوو دەکرێت.
ئاماژەی بەوەداوە کە ئیمارات دەبێتە یەکەم وڵاتی عەرەبی ڤیزە لەسەر ئیسرائیل هەڵگرێت.
باسی لەوەشکردووە کە رێککەوتنەکە لە رێوڕەسمێکدا بە بەشداری بێنیامین ناتانیاهو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ستیڤن منوچین وەزیری دارایی ئەمریکا و عوبەید بن حامید تەیار وەزیری دارایی ئیمارات، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بن گوریۆن لە تەل ئەبیب واژوو دەکرێت.
هاوکات بڕیار وایە هەر ئەمڕۆ شاندێکی ئیمارات سەردانی ئیسرائیل بکات و لەگەڵ حکوومەتی تەل ئەبیب-دا، زنجیرەیەک رێککەوتن واژوو بکات بۆ ئاسانکاریی گەشتە بازرگانییەکانی نێوان هەردوولا.
ئیسرائیل و ئیمارات لە ١٥ی ئەیلوولی رابردوودا لە رێوڕەسمێکدا لە کۆشکی سپی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان واژوو کرد.
No comments:
Post a comment