مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، رایگەیاند، لەوە تێدەگەن کە ڤایرۆسی کۆرۆنا فشاری خستووەتە سەر خێزانەکان و بەم ھۆیەوە چاوپۆشی لە پێبژاردنی باجی خاوەنکارەکان دەکەن.
مەسرور بارزانی لە بارەی کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر خاوەنکارەکان، لە ھەژماری خۆیدا لە تویتەر پەیامێکی کورتی بەزمانی ئینگلیزی بڵاوکردووەتەوە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران نووسیوویەتی "ئێمە لەوە تێدەگەین کە ئەم پەتایە فشاری خستووەتە سەر خێزانەکان لە سەرتاسەری کوردستاندا، بۆیە پاڵپشتی خاوەنکارەکان دەکەین بە چاوپۆشیکردن لە پێبژاردنەکانی باج".
مەسرور بارزانی ھەروەھا نووسیویەتی "چاوپۆشی لە پێبژاردنی دارایی بۆ دواکەوتنی باج دەکرێت ئەگەر تاوەکو ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ باجەکان بدرێن".
We understand the pandemic has put a strain on families across Kurdistan.
— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) October 29, 2020
That is why we are supporting business owners, the self-employed and entrepreneurs by waiving all tax penalties. #StrongerKurdistan pic.twitter.com/Yjzf303qwa
No comments:
Post a Comment