پرس میدیا
ئاژانسی هەواڵگری فیدراڵی ئاماژە بە دەستگیركردنی موفتی داعش دەكات لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عیراق لە پارێزگەی كەركوك.
بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن ئاژانسی هەواڵگری فیدراڵییەوە بڵاوكرایەوەو توانرا یەكێك لە سەركردەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش دەستگیربكرێت كە پێشتر بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر داواكراو بوو
دەستگیركراوەكە وەك موفتی شەرعی داعش لەناوچەکانی كەركوك لە ناحیەی ڕەشاد كاریی كردووە، لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانیشدا دانی ناوە بە پەیوەندی لەگەڵ ڕێكخراوی داعشدا
دەستگیركراوەكە لە خانەوادەیەكی داعشییە و دوو برای و ئامۆزایەكیشی لە ڕیزەكانی ڕێكخراوی داعشدان و خوشكێكی هاوسەری یەكێك لە ئەمیرەكانی داعشە لەكەركوكە.
No comments:
Post a comment