وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی راپۆرتێک لەبارەی رەوشی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دەخاتەروو.
لە راگەیەندراوێکدا د.ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندووە،" وەزیری تەندروستی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڕەوشی ئێستای کۆڕۆنا و دوایین گۆڕانکاڕیەکان و ڕێکار و ستراتیجیەتی نوێ بە گشتی و بۆ قوتابخانەکان و زانکۆ بەتایبەت پێشکەش دەکات."
ئەمە لە کاتێکدا هەر ئەمڕۆ بڕیارە لیژنەی باڵای کۆرۆنا لەسەر ڕەوشی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە و چەند بڕیار و رێنماییەک لەوبارەوە دەربکات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق