به‌ڕێوه‌به‌رى هاتووچۆى پارێزگاى سلێمانى ڕایگەیاند، لە سبەی هەینیەوە یٔەو شۆفێرانەی کە خۆیان و سەرنشینەکانیان پابەندی بەستنی ماسک نابن سزادەدرێن.
رادیۆی فەرمی هاتوچۆی سلێمانی لێدوانێکی عه‌میدى مافپه‌روه‌ر فه‌ره‌یدون عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى هاتووچۆى پارێزگاى سلێمانى بڵاوکردەو کە دەڵێت، "له‌رۆژى هه‌ینى ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ وه سزاى نه‌به‌ستنى ماسك له‌لایه‌ن ئەو شۆفێرانەی خۆیان و سەرنشینەکانیان پابەندی بەستنی ماسک نابن لەرێگەی ئامێری (پى دى ئاى)ەوە جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه بڕه‌كه‌ى 50 هه‌زار دیناره."
پێشتر وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا شێوازی پێبژاردنی سزای شایی و چونە سەرقەبران و دانانی پرسە و نەبەستنی ماسک دیاریکرد.
بەپێی نوسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ بەمشێوەیە خوارەوە بڕی سزاکان و شێوازی پێبژاردنیان ڕوونکراوەتەوە.
یەکەم: ئەو لایەنانەی کە لە بڕگەی شانزەیەم/ یەکەمی بەیانی 52 ئاماژەی پێدراوە بە پسوولەی 38/ا پارەکە وەردەگیرێت.
دوەم: وێنەی یەکەم لە پسوولە دەدرێت بە کەسی سەرپێچیکار.
سێیەم: ئەم بڕە پارانە کە وەردەگیرێت لە ژمێریاری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان وەک ئەمانەت هەڵدەگیرێت.
چوارەم: مانگانە لیستێک بەناوی ئەو کەسانەی کە کاری پێبژاردنەکان دەکەن رەوانەی وەزارەت دەکرێت بە مەبەستی خەرجکردنی هاندان بۆیان بە رێژەی 50٪ لە داهاتی پێبژاردن.
No comments:
Post a Comment