پرس میدیا
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "دەبێت حکومەتی عیراق رەچاوی دۆخی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بکات کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بەرۆکی هەرێمی گرتووە".
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئیستا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "دەبێت حکومەتی عێراق رەچاوی دۆخی دارایی و ئابووەی هەرێمی کوردستان بکات، کە بەشێوەیەکی سەخت لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تا ئێستا بەرۆکی هەرێمی گرتووە و چارەسەرنەکراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە ئامادەین بە کەمکردنەوەی داهات و رێککەوتن لەسەر بابەتی نەوت بە مەرجێک شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت و بەرژەوەندی هەردوولای لابێت".
No comments:
Post a Comment