سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای كرد وادەیەك دیاری بكرێت بۆ ئەوەی سەرۆكوەزیران و وەزیری دارایی لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەبن.
نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە محەمەد حەلبوسی لە میانی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەراندا داوای كردووە كە وادەیەك دیاری بكرێت بۆ ئەوەی مستەفا كازمی و عەلی عەبدولئەمیر عەللاوی لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەراندا ئامادەبن.
ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی و بە ئامادەبوونی 209 ئەندام بەڕێوەچوو لە دانیشتنەکەدا بازنەکانی هەڵبژاردن لە یاسای هەڵبژاردنەكاندا یەكلا کرانەوە.
No comments:
Post a Comment