پرس میدیا
وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند كە پلانی تایبەتی خۆی سەبارەت بە ساڵی نوێی خوێندن، تەواوكردووە و ئاماژە بەوەش دەكات كە فێركردن و خوێندن بە ئۆنڵاین وەك خاڵێكی سەرەكیی لە ساڵی نوێی خوێندن، پشتی پێ دەبەسترێت.
لەوبارەوە حەیدەر فاروق وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند وەزارتی پەروەردە، پلانی تایبەتی خۆی سەبارەت بە میكانیزمی ساڵی نوێی خوێندن تەواوكردووە و بەم زووانە پێشكەش بە ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران و شانەی قەیرانەكانی دەكات بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەر بدەن.
وتیشی: "دیدی وەزارەتی پەروەردەی عێراق سەبارەت بە ساڵی نوێی خوێندن، ژمارەیەك پێشنیاز لەخۆدەگرێت لەوانە؛ ساڵی نوێی خوێندن لەنێوان ئۆنڵاین و لەناو پۆل-دا بێت".
حەیدەر فاروق ئاماژەی بەوەیشدا كە لەئێستادا، وەزارەتی پەروردە سەبارەت بە پێشنیازەكان، راوێژ بە وەزارەتی تەندروستیی و وزارەتەكانی دیكە دەكات، راشیگەیاند كە فێركردن و خوێندن بە ئۆنڵاین وەك خاڵێكی سەرەكیی لە ساڵی نوێی خوێندن، پشتی پێ دەبەسترێت.
No comments:
Post a Comment