پرس میدیا
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بە دەنگدان لەسەر ئەو پڕۆژەیاسایەی كە حكوومەت بۆ وەرگرتنی قەزر رەوانەی پەرلەمانی كردووە، مووچەی چوار مانگی داهاتووی فەرمانبەران دەستەبەر دەبێت.
ئەحمەد سەفار ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراقی راگەیاندووە حكوومەتی عێراق پڕۆژەیاسای وەرگرتنی قەرز بە ئامانجی چارەسەركردنی كورتهێنانی بوودجە، بۆ چوار مانگی داهاتووی ئەمساڵ رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران كردووە.
"بە ەنگدان لەسەر ئەو پڕۆژەیاسایە، حكوومەت دەتوانێت بوودجەی چوار مانگی ئەمساڵ دابین بكات، چونكە خەرجی و قەرزەكانی مانگەكانی رابردوو لەگەڵ خەمڵاندنەكانی بۆ چوار مانگی كۆتایی ئەمساڵ لەخۆدەگرێت".
ئەحمەد سەفار سەبارەت بە كورتهێنانی بوودجە ئەوەی خستووەتەڕوو كە لە پڕۆژەیاساكەدا ئاماژە بەوەدراوە، 41 تریلیۆن دینار كورتهێنان لە بوودجەدا هەیە، بەڵام ئەو كورتهێنانە تەنها چوار مانگی ئەمساڵ ناگرێتەوە، بەڵكو قەرزەكانی پێشووی تیایدا كە گواستراوەتەوە بۆ بوودجەی چوار مانگی ئەمساڵ بەتایبەتیش ئەوەی كە پەیوەستە بە گرێبەستەكانی نەوت، قەرەبووكردنەوەی كوێت لەگەڵ قەرزەكانی دیكە.
ئەحمەد سەفار باسی لەوەشكردووە كە لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران لەگەڵ ئەم پڕۆەیاسادا نابێت، ئەگەر حكوومەتی فیدرال پاكێجی چاكسازیی پێشكەش نەكات و جەختیكردووەتەوە كە وەزیری دارایی عێراق بەڵێنی داوە كە بە چەند قۆناغێك، پاكێجی چاكسازیی پێشكەش بكات.
سەبارەت بە لێكەوتەكانی وەرگرتنی قەرز وتی: "هەر كاتێك قەرز زیاد بكات، ئەوا كاریگەریی لەسەر قەبارەی یەدەگی نەختینە لە بانكی ناوەندی دەبێت كە ئەوەیش كاریگەریی لەسەر پەیوەندییەكانی دارایی و بازرگانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دیكە دروست دەكات".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق