پرس میدیا
بەگوێرەی سەرچاوەیەک نرخی بەنزین لە پارێزگای هەولێر بەرزبووەتەوە و پێشبینی دەکرێت کە زیاتر بەرزببێتەوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە پرس میدیای راگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە پارێزگای هەولێر بەرزبووەتەوە بە بری ٣٠ دینار بۆ هەر لیترێک".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە چەند رۆژی رابردوو نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ بە ٤٠٠ دیناربووەم بەڵام ئەمرۆ ٤٣٠ دیناربووە و پێشبینی دەکەن بەرزترە ببێتەوە، بەڵام جۆرەکانی دیکەی بەنزین زیادی نەکردووە، هۆکارەکەشی تەنها ئەوەیە بە مەبەست زیاد کراوە نرخەکەی".
No comments:
Post a Comment