بەرپرسی پاسەوانی بەڕێوەبەرێکی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 بەرپرسی پاسەوانی بەڕێوەبەرێکی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا

بەرپرسی پاسەوانی بەڕێوەبەرێکی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا

پرس میدیا
لەسنووری پارێزگای هەولێر بەرپرسی پاسەوانی بەڕێوەبەرێکی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا. 

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە نزیک شارۆچکەی هەریر لە سنووری پارێزگای هەولێر، لەسەر ڕووداوێکی هاتووچۆ، بەرپرسی پاسەوانەکانی بەڕێوەبەرێکی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پۆلیسی شەقڵاوە ڕایگەیاندوە، رووداوەکە لەسەر ڕێگای هەریر ـ شەقڵاوە روویداوە و تێیدا دیلمان عەبدوڵا فەرج، بەرپرسی پاسەوانان و شۆفێری تایبەتی لیوا بابەکر فەقێ ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانیی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، کە لەهەمانکاتدا زاوایەتی کوژراوە.

لەبارەی رووداوەکە سەرچاوەکە وتوویەتی دوای دیلمان تووشی ڕووداوێکی هاتووچۆ دەبێت لەگەڵ شۆفێرێکی دیکەدا، دەدرێته بەر دەستڕێژی گوللـه و دەکوژرێت. 

سەرچاوەکە ئەوەشی ڕاگەیاند، بکوژەکە هەڵهاتووە و تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©