پرس میدیا
ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ کۆمپانیای ئەپڵ بە فەرمی وادەی بەستنی کۆنگرەی دووەمی کۆمپانیاکەی بۆ ئاشکراکردنی بەرهەمی نوێی مۆبایلی ئایفۆن راگەیاند.
بەپێی راگەیێندراوی کۆمپانیاکە بڕیارە لە 13ی ئەم مانگە لە ئیڤێنتێکدا کۆمپانیاکە ئایفۆن 12 نمایش بکات، ئێڤێنتەکە ئەپڵ بە ناوی سڵاو.. خێرایی دەبێ.
بەپێی زانیارییەکانی میدیا ئەمریکییەکان، ئایفۆنە نوێیەکە توانای مامەڵەکردنی لەگەڵ تۆڕی 5G هەیە و بەشێوەیەکی زۆر خێرا کار دەکات.
هەندێک زانیاری دزەیان کردووە لەبارەی خستنە رووی ئایفۆنە نوێیەکە و دەگوترێت چوار جۆری مۆبایل نمایش دەکات، ئەوانیش ئایفۆن 12 و ئایفۆن 12 ماکس، 12 پرۆ و 12 پرۆ ماکس. شاشەی ئایفۆن 12 و 12 ماکس لە نێوان نێوان 5.4 و 6.1 ئینج دەبێت، هەروەها شاشەی پرۆ 12 و 12 پرۆ ماکس لە نێوان 6.1 و 6.7 ئینج دەبێت.
پێشبینیش دەکرێت نرخەکان لە 649 دۆلارەوە دەستپێبکەن تاوەکو سەرووی 1099 دۆلار، هاوکات چاوەڕێ دەکرێت ئەپڵ هەم لە شێوەی هەمیش لە کامێراکانی گۆڕانکاری بکات، پێشبینی وایە چوارچێوەی ئایفۆن 12 ئەلەمنیۆم بێ .
No comments:
Post a Comment