لەسەر هێرشە مووشەکییەکی هەولێر ئەنجوومەنی ئاسایشی عێراق کۆبوویەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لەسەر هێرشە مووشەکییەکی هەولێر ئەنجوومەنی ئاسایشی عێراق کۆبوویەوە

لەسەر هێرشە مووشەکییەکی هەولێر ئەنجوومەنی ئاسایشی عێراق کۆبوویەوە


پرس میدیا
ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامداوە و تێیدا دۆخی ئەمنیی عێراق و هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردوو بۆسەر هەولێریان تاوتوێ کردووە.

بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر بە "هەڕەشە" بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی عێراق باسی لێوە کراوە و داواکراوە هەوڵەکان زیاتر بکرێن بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی کە مووشەک دەهاوێژن لە هەر شوێنێکی عێراق بێت.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو رێکارە ئەمنییانە کراوە کە بڕیارە بگیرێنەبەر بۆ پارێزگاریکردن لە باڵیۆزخانە و نێردە دیپلۆماسییەکان.

شەوی رابردوو 30ی ئەیلوولی 2020 شەش مووشەک لە گوندی تەرجلەی نزیک بەرتلە کە وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، دەکەوێتە سنووری لیوای 30 حەشدی شەعبی، بە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هاوێژران. هیچ ئامانجێکیان نەپێکاوە و هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©