لە پارێزگای کەرکووک چەکدارانی داعش هێرشیان کردە پۆلیسی فیدڕاڵی - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لە پارێزگای کەرکووک چەکدارانی داعش هێرشیان کردە پۆلیسی فیدڕاڵی

لە پارێزگای کەرکووک چەکدارانی داعش هێرشیان کردە پۆلیسی فیدڕاڵی


پرس میدیا
لە هێرشێکی چەکدارانی داعشدا بۆسەر خاڵێکی پۆلیسی فیدرالی عێراق، دوو پۆلیس کوژران و پێنجی دیکەش برینداربوون.

سەعد حەربیە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان/کەرکووک رایگەیاند چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی چاودێری سەربە هێزی پۆلیسی فیدرالی لە باشووری کەرکووک.

سەعد حەربیە ئاماژەی بەوە کرد لە هێرشەکەدا کە چەکی سووک و ئۆتۆماتیکی بەکارهێنراوە، دوو پۆلیس کوژراون و پێنجی دیکەش برینداربوون.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان/کەرکووک ئەوەشی خستەڕوو کە دوا بە دوای هێرشەکە هێزی ئەمنیی رەوانەی گوندی نگار سەربە شارۆچکەی حەویجە و دەورووبەری ناوچەکە کراوە و ئۆپەراسیۆن دەستیپێکردووە.

 داعش لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤دا، بەتەواوی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەددین و ئەنباری داگیرکرد لەگەڵ بەشێکی پارێزگاکانی دیالە و کەرکووک کە دواتر لە ماوەی چەند ساڵێکدا لە دەست ئەو رێکخراوە تیرۆریستیە رزگارکران.

سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق، حەیدەر عەبادی لە نۆی كانوونی یەكەمی ٢٠١٧دا، سەركەوتنی بەسەر ئەو رێكخراوەدا راگەیاند.

سەرەڕای ئەوەی ھێزەكانی عێراق داعش-یان لە ناوچەكان شكستپێهێناوە و شارەكانیان ئازادكردووە، بەڵام شانە نووستووەكانی رێكخراوەكە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر ھێرشەكانیان بەتایبەت لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاكانی نەینەوا، كەركووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©