پرس میدیا
لیژنەی ئامادەکاری دیبەتی سەرۆکایەتی ئەمریکا رایگەیاند، ئەوان پەنا بۆ تەکنیکی ''بێ دەنگکردنی مایکرۆفۆنەکان'' دەبەن لە روبەڕوبونەوەی داهاتووی دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدندا، کە ئەوەش بۆ پێنەبڕینی قسەکانی یەکتر دەبێت.
دوای یەکەم دیبەیت لە نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا و کاندیدی پارتی کۆماری و جۆ بایدنی رکابەری و کاندیدی پارتی دیموکرات لە ٢٩ی ئەیلوولدا، بەهۆی ئەوەی چەند جارێک قسەیان بەیەکتر بڕی، چەند بنەمایەکی نوێ بۆ دیبەیتەکەی ئەمجارە راگەیەندرا کە بڕیارە رۆژی ٢٢ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، کە دیبەیتەکەی ئەم جارەش ماوەی ٩٠ خولەک دەبێت بەبێ ریکلام و دیبەیتەکە بۆ قسەکردن لەسەر شەش بابەت تەرخان دەکرێت و بۆ هەر بابەتێک ١٥ خولەک دادەنرێت.
لە رێکارە نوێیەکان ئەوەیە، هەر کاتێک یەکێک لە کاندیدەکان قسە بکات، مایکرۆفۆنی کاندیدەکەی دیکە دەکوژێندرێتەوە، بەوەش بینەرانیش ناتوانن تەرکیز بخەنە سەر ئەو کەسەی کە مایکەکەی کوژاوەتەوە.
هەریەك لە کاندیدەکان دوو خولەک کاتی هەیە بۆ وەڵام دانەوەی پرسیاری رۆژنامەنوسەکان و گفتوگۆی کراوەش کاتی بۆ دانراوە لە دیبەیتەکەدا.
لە هەمان کاتدا، سەرۆکی ئەمریکا پێشنیازی ئەوەیکردووە، ''ئێف بی ئای'' لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی تێوەگلانی گەندەڵی ''جۆ بایدن'' بکات و دەشڵێت، میدیاکان هەوڵدەدات ئەو بابەتە بشارێتەوە.
یەکەم دیبەیتی نێوان دۆناڵد ترەمپ و جۆبایدن لە ٢٩ی ئەیلولدا ئەنجامدرا، کە بە خراپترین دیبەیت ناسرا و تیایدا ئەو دوو کاندیدە قسەیان بە یەکتری دەبڕی و هێرشیان دەکردە سەریەکتر.
لە مێژووی ئەمریکادا، یەکەم دیبەیتی تەلەڤیزیۆنی لەنێوان کاندیدانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ساڵی ١٩٦٠ لەنێوان ریچارد نیکسۆن و جۆن کێنەدی ئەنجامدرا
No comments:
Post a Comment