پرس میدیا
زیاتر لە 850 هەزار ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی كوردستانن ، لیژنەی باڵای هاوبەشی راوێژكاری كار بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان دەكات.
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بە ئامادەبونی وەزیرانی پلاندانان و كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان ، پارێزگارەكانی هەولێر، دهۆك، سلێمانی، نەینەوا، دیالە كۆبونەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان و گرتنەبەری رێوشوێنی گونجاو بۆ گەڕانەوەیان.
خالید بتال وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند، كۆبونەوەكە تایبەتبو بە هەوڵی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان، ئەمەش وەك ئەركێكی مرۆڤایەتی و نیشتیمانی لەبەرامبەر خەڵكی خۆمان، بۆ ئەم مەبەستەش هەمولایەنەكان لەگەل پارێزگارەكان كار لەسەر ئەوە دەكەین رێوشوێن و رێكاری پێویست بگرینەبەر.
بەپێی ئامارێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێستادا هەرێمی كوردستان 861 هەزار و 996 ئاوارەو پەنابەری لەهەرێمی كوردستان هەن، لەو ژمارەیەش 365 هەزار و 737 کەسیان ئاوارەی ناوخۆن و 740 هەزار و 239-شیان پەنابەری سوری و 8440 پەنابەری توركی و 10611 پەنابەری ئێرانی و 705 پەنابەری فەڵەستینین.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق