بڕيار لەسەر ئه‌وه‌ ده‌درێت كه ئه‌مڕۆ‌ تره‌مپ نه‌خۆشخانه‌ جێده‌هێڵێت یان ده‌مێنێته‌وه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بڕيار لەسەر ئه‌وه‌ ده‌درێت كه ئه‌مڕۆ‌ تره‌مپ نه‌خۆشخانه‌ جێده‌هێڵێت یان ده‌مێنێته‌وه‌

بڕيار لەسەر ئه‌وه‌ ده‌درێت كه ئه‌مڕۆ‌ تره‌مپ نه‌خۆشخانه‌ جێده‌هێڵێت یان ده‌مێنێته‌وه‌

پرس میدیا
بەڕێوەبەرى كارگێڕیی كۆشكى سپى، ئاشكرایكرد ئەمڕۆ بڕيار لەسەر دەركردن يان مانه‌وه‌ی سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ كە تووشى ڤايرۆسى كۆرۆنا بووه‌، لە نەخۆشخانەى واڵتەر ريد-ى سەربازیی ده‌درێت.

مارك ميادۆس بەڕێوەبەرى كارگێڕیی كۆشكى سپى كە لە رێگەى تەلەفۆنەوە پەيوەندیى بە كەناڵى فۆكس-ه‌وه‌ كرد، جەختى لەوەكردەوە، تەندروستى دۆناڵد ترەمپ بەرەو باشبوون دەچێت و رایگه‌یاند: "سەرۆك لەگەڵ ئەوەى بەره‌نگارى كۆرۆنا ده‌بێته‌وه‌، ئامادەيە بگەڕێتەوە سەر بەرنامەى كارى خۆى".

ميادۆس راشیگه‌یاند: "ئەمڕۆ پزيشكەكان هەڵسەنگاندنێك دەكەن و پاشان سەرۆك ترەمپ، راوێژكاریان له‌گه‌ڵ ده‌كات و بڕيار لەسەر جێهێشتن يان نەهێشتنى نەخۆشخانە دەدات".

لەلايەكى ديكەوە، ميلانيا ترەمپ-ى هاوسەرى سەرۆكى ئەمريكا، كە ئەويش تووشى كۆرۆنا بووە، لە پەيامێكيدا لە رێگەى تويتەرەوە سوپاسى ئەو كەسانەى كرد كە پاڵپشتييان كردووە و نووسویه‌تی: "هەست دەكەم باشم و بەردەوام دەبم لە پشوودان لە ماڵەوە".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©