بەغدا.. پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان ڕوویدا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بەغدا.. پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان ڕوویدا

بەغدا.. پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان ڕوویدا


پرس میدیا
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە مەیدانی تەحریر لە ناوەڕاستی بەغدا، پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا دروست بوو.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە بەشێکی خۆپیشاندەرانی سەر پردی جمهورییە و سینەک بە بەرد و مۆڵۆتۆڤ هێرشیان کردە سەر هێزە ئەمنییەکان. 

هێزە ئەمنییەکانیش بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندانەکە، گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا.

ئەو خۆپیشاندەرانەی بەهۆی گازی فرمێسکڕێژەوە بریندار بووبوون، برانە خیوەتی فریاگوزاری سەرەتایی لە مەیدانی تەحریر.

ئەمە لە کاتێکدایە لە یەکی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا خۆپیشاندان لە عێراق دژبە گەندەڵی و دەستوەردانی دەرەکی دەستیپێکرد و لە ٢٥ی تشرینی یەکەمدا، گەیشتە لووتکە و لەژێر فشاری شەقامدا، سەرۆکوەزیرانی پێشوو، عادل عەبدولمەهدی-ی ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کرد.

بەیانی ئەمڕۆش بەهۆی تێپەڕینی ساڵێک بەسەر خۆپیشاندانەکان هاووڵاتییان لە مەیدانی تەحریر گردبوونەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©