کۆرپەیەکی دوو سەر لە سلێمانی دەستنیشان دەکرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

کۆرپەیەکی دوو سەر لە سلێمانی دەستنیشان دەکرێت

کۆرپەیەکی دوو سەر لە سلێمانی دەستنیشان دەکرێت


پرس میدیا - تایبەت
لە شاری سلێمانی کۆرپەیەکی دوو سەر لە سکی دایکیدا لەلایەن پزیشکێکی پسپۆڕەوە دەستنیشان دەکرێت،رەگەزی کۆرپەکە کچە و تەمەنی ١٤ هەفتەی تێپەڕاندووە.


دکتۆر باقی رەسوڵ پزیشکی پسپۆڕی تیشک، بەپرس میدیای راگەیاند یەکێک لەو دایکە باردارانەی بۆ پشکنین سەردانی کردووە دەرکەوتووە کۆرپەکەی دوو سەرە و ئەگەری بەهێز ئەوەیە دوای لەدایکبوونی گیان لەدەست بدات.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پرس میدیا، دکتۆر باقی رایگەیاند ئەوە حاڵەتێکە زۆر بەکەمی ئەگەری روودانی هەیە و بەپێی توێژینەوە زانستییەکان لە ملیۆنێک دایکدا تەنها ٥ کەسیان ئەگەر ئەو روودانەی هەیە.

لەبارەی حاڵەتەکەوە رایگەیاند ئەو جۆرە پێکەوە نوساندنە لە منداڵانی دوانەدا روودەدات، کاتێک دوانەکان لەیەکچوون و هیچ پەردەیەک لە نێوانیاندا دروست نابێت.

وتیشی زۆربەی ئەوا کۆرپانەی کە پێکەوە دەنوسێن لە ناوچەی سنگ یان سەر یان قاچدا دەبێت، بەڵام ئەگەر لە ناوچەی سنگدا پێکەوە نوسابن ئەوا زۆر بە ئەستەم دەکرێت لەیەکتر جیابکرێنەوە و ئەگەری مردنیان زۆر بەهێزە.

دکتۆر باقی باسی لەوەکرد زۆر پێویستە دایکی باردار پێش سێ هەفتەی تەمەنی کۆرپەکەی پشکنینی سۆنار ئەنجام بدات تا ئەگەر کۆرپەکەی گرفتێکی لەو شێوەیەی هەبوو زووتر بڕیاری گونجاوی لەبارەوە بدرێت.

دکتۆر باقی ماوەی ١٨ ساڵە وەک پزیشکی سۆنار کار دەکات، ئەو دەڵێت لەماوەی کارکردنیدا چەند جارێک حاڵەتی لەو شێوەیەی بینیوە، وتی تا ئێستا شەش تا حەوت حاڵەتی لەوشێوەیە هاتوونەتە بەردەستم و دەستنیشانم کردوون.

وتی دوایینیان ئەو حاڵەتەی هەفتەی رابردوو بوو، وتی منداڵەکە کچ بوو لە ناوچەی سنگیدا پێکەوە نوسابوون، واتە یەک دڵ و سنگیان هەیە و دوو سەر.

باسی لەوەکرد وا باشترە ئەو جۆرە منداڵانانە پێش ئەوەی لە سکی دایکیان زیاتر گەورە بن لەبار ببرێن بەوپێیەی ئەگەرێکی زۆر کەم هەیە بتوانن بژین.

دکتۆر باقی وتی لیژنەیەکی پسپۆڕ بە بەشداری ژمارەیەک پزیشکی پسپۆڕییە جیاوازەکان بڕیار لەسەر لەبار بردنی ئەو کۆرپانە دەدەن کە لە ناو سکی دایکیان گرفتیان هەیە، هەیانە پشتی کونە، یان بەشێکی جەستیان ناتەواوە بۆیە لەلایەن ئەو لیژنەیەوە بڕیار لەسەر لەباربردنیان دەدرێت.

دکتۆر باقی باسی لەوەکرد بەداخەوە ئەو حاڵەتەی هاتووەتە بەردەستی کۆرپەکە تەمەنی ١٤ هەفتە بووە و بە تەواوی پێگەیشتووە ئەوسا دەستنیشانکرا، گەر پێشوەخت پزیشکی شارەزا پشکنینی بۆ بکردایە زووتر دەتوانرا دەستنیشانی ئەو حاڵەتە بکرێت.

ئەو ئاماژەی بەوەشکرد تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان توێژینەوەیەکی زانستی ورد لەسەر ئەو منداڵانە ئەنجام نەدراوە کە لە سکی دایکیان بەهۆکاری جیا جیا ناکام دەردەچن بۆیە بە دروستی هۆکاری سەرەکی ئەو کۆرپانە دەستنیشان ناکرێت کە بەشێکی جەستەیان دروست نابێت.

ئەوەشی نەشاردەوە کاریگەری جەنگ و ئەو چەکانەی پێشتر لە عێراق و چەند ناوچەیەکی هەرێم بەکارهاتوون لەسەر کۆرپەکان دەردەکەوێت بەو پێیەی بەشێک لەو چەکانە تا ماوەیەکی زۆر کاریگەرییەکانیان دەمێنێتەوە. 



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©