پرس میدیا
حەشدی شەعبی لەبارەی رووداوەکانی ئەمڕۆ و سوتانی بارەگای پارتی لە بەغدا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند پشتیوانى بیروڕاى ئازاد و خۆپیشاندانى ئاشتیانە دەکەین بەپێی دەستور.
حەشدی شەعبی لەبەیاننامەکەدا رایگەیاندووە، حەشد بەکارهێنانى توندوتیژى و تێکدان رەتدەکاتەوە بەهەر جۆرێک بێت لەگەڵ ئەوەشدا داوای پاراستنی شکۆی دەوڵەت دەکەین.
هەروەها ئەوە هاتووە، "لە هەست و سۆزى عێراقییەکان تێدەگەن بۆ قوربانی و خوێنى رۆڵەکانى حەشد"، دەشڵێت، "پشتیوانى بیروڕاى ئازاد و خۆپیشاندانى ئاشتیانە دەکەین بەپێی دەستور."
ئاماژە بەوەشکراوە، حەشد بەکارهێنانى توندوتیژى و تێکدان رەتدەکاتەوە بەهەر جۆرێک بێت و داواش دەکات، "پارێزگارى لە شکۆى دەوڵەت و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتى بکەن و رێزى پیاوانى ئاسایش بگرن لەم بارودۆخە هەستیارەدا."
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا لەلایەن خۆپیشاندەرانی حەشدی شەعبییەوە سوتێنرا.
No comments:
Post a Comment