وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک بڕیاری نوێی بۆ خوێندنی ئەمساڵ دەرکرد و رایگەیاند، پێویستە پرۆگرامەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی کەم نەکرێنەوە و مامۆستایان پابەندی تەواوکردنی بن.
بەپێی نوسراوێکی بەڕێوەبەرێتی گشتی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی لە وەزارەتی پەروەردە کە وێنەیەکی بۆ پرس میدیا نێردراوە، هاتووە تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵ لە وادەی خۆیاندا و بەپێی ساڵنامەی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ی وەزارەتی پەروەردە ئەنجام دەدرێن بۆیە پێویستە مامۆستایان وانەکان پاش و پێش نەخەن.
دەقی نوسراوەکە
No comments:
Post a comment