بریکاری پێشووتری وەزیری دارایی عێراق: هەرێم دەتوانێت بە دوو مانگ جارێک مووچەی تەواوەتی بدات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بریکاری پێشووتری وەزیری دارایی عێراق: هەرێم دەتوانێت بە دوو مانگ جارێک مووچەی تەواوەتی بدات

بریکاری پێشووتری وەزیری دارایی عێراق: هەرێم دەتوانێت بە دوو مانگ جارێک مووچەی تەواوەتی بدات

پرس میدیا 
فازل نەبی بریکاری پێشووتری وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند لەئێستادا هەرێمی کوردستان دەتوانێت بە دوو مانگ جارێک مووچەی تەواوەتی فەرمانبەرەکانی بدات. 

فازل نەبی بە دەنگی ئەمریکای وتووە، "پێویست به‌وه‌ ده‌كات كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاكسازی كرداری بكات، نه‌ك چاكسازی ته‌نها وه‌كو یاسا ده‌ربچێت تا ئێستا به‌و شێوه‌ "مه‌لموسه‌" یاسای چاکسازی جێبه‌جێنه‌كراوه‌ كه‌ده‌رئه‌نجامی باشی هه‌بێت." 

هەروەها باسی لەوەکردووە " حكومه‌تی هەرێم نایه‌وێت خۆی تووشی ئه‌و كێشه‌یه‌ بكات كه‌ 50% مووچه‌ بدات مانگانه‌، ده‌یه‌وێت هه‌وڵ بدات زۆرترین مووچه‌ بدات به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌غداد به‌ڵام به‌ بۆچوونی من ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێ ئومێدبوو له‌ به‌غداد ئه‌و كاته‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ خۆیان چاره‌سه‌رێك ده‌دۆزنه‌وه‌ كه‌ مانگانه‌ ڕێژه‌یه‌ك له‌ مووچه‌ بده‌ن باشتره‌ بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك بتوانێت بژێوی خۆی دابین بكات." 

بریکاری پێشووتری وەزیری دارایی عێراق وتووشیەتی " حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویست به‌وه‌ ده‌كات كه‌ چاكسازیه‌كی زۆر توند له‌ خه‌رجییه‌كان و داهاته‌كان بكات ئه‌و كاته‌ خۆی ده‌توانێت مانگانه‌ی مووچه‌ی خه‌ڵك بدات به‌ لێبڕینێكی كه‌م."

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©