پرس میدیا
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئەو بارهەڵگرانەی سزادا کە ئەمڕۆ لە ئاهەنگێکی بوک گواستنەوەدا ئاستەنگیان بۆ هاتوچۆی شۆفێران دروست کرد، یەکێک لە شۆفێری بارهەڵگرەکان زاوابوو.
ئەمڕۆ هەینی 16ی تشرینی یەکەمی 2020، ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە هەولێر بەشێوەیەکی جیاواز بەڕێوەچوو، بەشێوەیەک کە لەجیاتی ئۆتۆمبێلی بچووک، بووک بە بارهەڵگر گوازرایەوە، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێریش دەڵێت، "بەهۆی ئاهەنگەکەوە ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە و نابێت دەربڕینی خۆشی و ئاهەنگەکان ببێتە هۆی گرتنی رێگەکان و بارههڵگرهكان سزادراون".
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر لە پۆستێکدا لە فەیسبوکی خۆی ئەو ئاهەنگەی بە "ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەی جیاواز" ناوبردووە و دەشڵێت "ئێمە دەستخۆشی لە بیرۆکەی جیاواز و ناوازە دەکەین".
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئەوەی خستووەتەڕوو، "لەبەرئەوەی بۆ ماوەیەک بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و بەهۆی گرتنی رێگە بەتەواوی لە هەندێک شوێن، بەتایبەتی لە شەقامی 100 مەتری، بەهۆی راگرتنی بارهەڵگرەکان بە دوو ریز و سێ ریز، سەرجەم بارهەڵگرەکان سزادران کە بەشدارییان کردبوو و سەرپێچییان ئەنجامدابوو".
No comments:
Post a Comment