پرس میدیا
بڕیارە وەزارەتی گەنجینەی ئهمهریكا 18 بانكی ئێرانی بكاتە ئامانجی سزاكانی واشنتن، بەو شێوەیەش سیستەمی دارایی لە تاران بەیەكجاری پەكیدەكەوێت.
بەگوێرەی پلانی وەزارەتەكە، ئەو كەرتە داراییەی، كە ئێستا ئێران كاری پێدەكات، بە گورزێكی گەورە بۆ كەرتی دارایی وڵاتەكە ھەژمار دەكرێت و سزاكانیش چەندین بانكی وەبەرھێنان و پەرەپێدان و گەشتیاری لەخۆدەگرێت.
بەگوتەی بەرپرسانی ئەمهریکا، سزاكان لەسەر ئێران بەردەوامدەبێت، تا ئەو كاتەی ئێران دەستبەرداری پشتیوانییەکانی بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان دەبێت، ھاوكات ئەو رێوشوێنانەی كە ئهمهریكا بەرامبەر بە ئێران دەیگرێتەبەر ، تەنانەت ھەر وڵات و كۆمپانیایەكیش لەخۆدەگرێت كە لە بازرگانیكردن لەگەڵ ئێران بەردەوامبێت، بەو شێوەیەش لە گەیشتن بە بازاڕ و كەرتی دارایی ئەمهریكا بێ بەش دەبن.
ھەروەھا واشنتن ئاماژەیداوە كە ئێران لە رێكخراوی دارایی جیھانی دوور دەخاتەوە و بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چەند بەرپرسێكی ئهمهریكی گواستوویەتەوە، ئهمهریكا بەنیازە سزای نوێ لەسەر پیشەسازی دارایی ئێران بسەپێنێت، كە ئەوەش دوای چەند ھەفتەیەك لە راگەیاندنی دووبارە سەپاندنی سزای نێودەوڵەتی لەسەر ئێران دێت وەك ھەنگاوێك بۆ جیاكردنەوەی وڵاتەكە لە رێكخراوی دارایی جیھان.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو رێوشوێنانەی كە واشنتن بەرامبەر بە ئێران دەیگرێتەبەر ، ئەو بانكانە دەكاتە ئامانج كە تاوەكو ئێستا نەكەوتوونەتە بەر سزاكانی ئهمهریكا، ئامانجیش لەم ھەنگاوە كەمكردنەوەی ئەو كەناڵانەیە، كە ئێران بۆ ھاوردەكردنی كاڵا بەكاریدەھێنێت، بەرپرسەكان جەختیشیان كردووەتەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئهمهریكا لە ھەوڵدایە ئابووری ئێران ھێندەی دیكە داڕمێنێت و ناچاری بكات بێتە سەر مێزی دانووستاندن.
رێكخراوی دارایی جیھانی، چوارچێوەیەكە بۆ ئەنجامدانی رێككەوتنی یاسایی و لایەنە ئابوورییە فەرمییەكان و نا فەرمییەكان لەخۆدەگرێت و بەھەماھەنگی كار بۆ ئاسانكاری سەرمایەی تایبەت بە وەبەرھێنان و پارەداركردنی بازرگانی دەكەن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق