ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق رەتیکردەوە دۆسییەی کوشتنی خۆپیشاندەرانی پێگەیشتبێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق رەتیکردەوە دۆسییەی کوشتنی خۆپیشاندەرانی پێگەیشتبێت

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق رەتیکردەوە دۆسییەی کوشتنی خۆپیشاندەرانی پێگەیشتبێت


پرس میدیا
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق رایگەیاند كە تا ئێستا دۆسیەی لێكۆڵینەوەی تایبەت بەو كەسانەی كە تاوانی كوشتن و رەفاندنیان بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو ئەنجامداوە بەدەست نەگەیشتووە.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق روونكردنەوەیەكی سەبارەت بە دەنگۆی رادەستكردنی دۆسیەی تایبەت بەو كەسانەی كە تاوانی كوشتن و رەفاندنیان بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو ئەنجامداوە، بڵاوكردەوە.

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە "تا ئێستا دۆسیەی لێكۆڵینەوەی تایبەت بەو كەسانەی كە تاوانی كوشتن و رفاندنیان بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو لە سەردەمی حكوومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی-دا ئەنجامداوە، بەدەستمان نەگەیشتووە و ئەو دەنگۆیەش كە لەوبارەوە بڵاوكراوەتەوە دوورە لە راستییەوە".

لە روونكردنەوەكەدا ئەوەیش هاتووە "تا ئێستا تەنها دۆسیەی لێكۆڵینەوەی كارگێڕی كە پەیوەست نییە بە تۆمەتباران، بەدەستمان گەیشتووە".

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە روونكردنەوەكەیدا وەڵامی لێدوانێكی وەزیری بەرگریی پێشووی عێراقی داوەتەوە و رایگەیاندووە لە دۆسیەكەدا، ئاماژە بە كەمتەرخی هیچ لایەنێك لە لێكۆڵینەوەكاندا نەكراوە.

لەسەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو زنجیرەیەك خۆپیشاندان لە بەغدای پایتەخت و شارەكانی دیكەی عێراق دژبە گەندەڵی، نەبوونی خزمەتگوزاری و دەرفەتی كار بەڕێوەچوون و بەوهۆیەوە حكوومەتی پێشوو بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی ناچار بە دەستلەكاركێشانەوە كرا.


لە میانی ئەو خۆپیشاندانانەی كە لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردووەوە لە بەغدای پایتەخت و شارەكانی دیكەی باشوور و ناوەڕاستی عێراق سەریانهەڵدا و بەهۆیانەوە حكوومەتی پێشوو بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی ناچار بە دەستلەكاركێشانەوە كرا، ٥٦٥ كەس لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان كوژران.


لە ٢٧ی تەمووزی رابردوو، حكوومەتی عێراق لیژنەیەكی بە سەرۆكایەتی وەزیری بەرگریی، جومعە عناد و وەزیری ناوخۆ، عوسمان غانمی پێكهێنا بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكانی كوشتن و تیرۆركردنی چالاكوانانی مەدەنی و سەرپەرشتیارانی خۆپیشاندانەكان لە بەغدای پایتەخت و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©