پەرلەمانتارێکی پێشووی پارتی: هێزێکی سیاسی کوردستان خەریکی فرۆشتنی دەنگی داقوق و دووبزن - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پەرلەمانتارێکی پێشووی پارتی: هێزێکی سیاسی کوردستان  خەریکی فرۆشتنی دەنگی داقوق و دووبزن

پەرلەمانتارێکی پێشووی پارتی: هێزێکی سیاسی کوردستان خەریکی فرۆشتنی دەنگی داقوق و دووبزن

پرس میدیا
پەرلەمانتارێکی پێشووی پارتی دەڵێت، بەداخەوە هێزێکی سیاسی کوردستان لە ئێستادا خەریکی فرۆشتنی دەنگی هەردوو شاروچکەی داقوق و دووبزن لەسنوری پارێزگای کەرکوک و لەهەوڵی ئەوەدان ئەو دوو شاروچکەیە یان یەکێک لەو دوو شاروچکەیە بخرێتە سەر بازنەی شاروچکەی حویجە.

شاخەوان عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری پێشووی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، روونکردنەوەیەکی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بەو هەنگاوە کورسی حویجە لەدوو کورسی بۆ سیان و چوار زیاد دەکات و دەنگی کوردیش لەو ناوچانە بەتەواوی دەفەوتێن.

 دەقی روونکردنەوەکە
رونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی و خەڵکی کەرکوک بەتایبەتی ...
بەداخەوە هێزێکی سیاسی کوردستان لە ئێستادا خەریکی فرۆشتنی دەنگی هەردوو شاروچکەی داقوق و دووبزن لەسنوری پارێزگای کەرکوک و لەهەوڵی ئەوەدان ئەو دوو شاروچکەیە یان یەکێک لەو دوو شاروچکەیە بخرێتە سەر بازنەی شاروچکەی حویجە بۆ هەلبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق و بەو پێیەش کورسی حویجە لەدوو کورسی بۆ سیان و چوار زیاد دەکات و دەنگی کوردیش لەو ناوچانە بەتەواوی دەفەوتێن ، ئێمە لەکاتێکدا ئەو بابەتە رەتدەکەینەوە دڵنیایین خەلکی ئەو دوو شاروچکە قارەمانە و خەڵکی کەرکوکیش رێگە نادەن بخرێنە سەر شاروچکەیەک کە لەماوەی ٤٠ ساڵی رابردوو لەسەردەمی بەعس و دوای روخانی رژێمیش دەستیان لەتیرۆر کردن و رفاندنی هاوڵاتیانی ئەو دوو شاروچکەو تەواوی خەڵکی کەرکوک هەیە ، لەدوای ١٦ی ئۆکتۆبەریش دیسان لەلایەن راکان سعیدی خەڵکی حویجەوە دەیان بڕیاری دوژمنکارانە لەدژی خەلکی دووبزو داقوق دراون پێویستە ئەم هەوڵە شەرمەزار بکرێت و رێگەی پێنەدرێت .
شاخەوان عبداللە 
ئەندامی پەرلەمانی عێراق / خولی سێ

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©