پرس میدیا
بەتۆمەتی ساختەکردنی وەسڵی گومرگی ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر لیستی گۆران رەتی کردەوە کەهەڵهاتبێت و چوبێتە دەرەوەی وڵات
ئەمڕۆ چووەتە بەردەم دادگا، دەشڵێت، هەموو قاچاغی و تەزویرکردنەکان خراونەتە سەر ئەو
محەمەد شێخ وەهان، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی گۆڕان (یەکشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2020) لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک ڕایگەیاند: " ماوەی دوو ھەفتەیە ھەموو قاچاغی و تەزویر کردن لە دەروازە سنوریەکانی باشماخ و پەروێزخان خراوەتە سەر من، وەک ئەوەی بڵێیت من کردومە."
ئاماژەی بەوەشكردووە: "ئەمڕۆ سەربەرزانە ڕۆشتمە بەردەم دادگا، نە ھەڵھاتووم نە بۆ ھیچ کوێیەک دەچم، ملم لە موو باریکترە بەرامبەر یاسا."
ئەندامەکەی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی باسی لەوەشكردووە: "من خاوەنی 10 ملیۆن دۆلار نیم، ھەرکەسیش گومان دەکات 10 ھەزار دۆلارم پێبدات، گەردنی ئازاد بێت نۆ ملیۆن و 990 هەزار دۆلار بۆ خۆی ."
No comments:
Post a Comment