پرس میدیا
دادگای لێکۆڵینەوەی کەڕادە لە بەغدا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ وەزیری پێشووی گەیاندن لە حکوومەتی عێراق، نەعیم سەجیل یەسر دەکرد بەتۆمەتی دروستکردنی چەکی بێ رەسید.
ئەم فەرمانی دەستگیرکردنە، بە یەکەم فەرمانی دەستگیرکردن دادەنرێت کە بۆ یەکێک لە وەزیرانی حکوومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی دەربکرێت.
بەپێی ماددەی ٤٥٩ لە یاسای سزادانی عێراق، هەرکەسێک مامەڵە بە چەکی بێ رەسید بکات بە بەندکردن لە سێ ساڵ کەمتر نەبێت لەگەڵ پێبژاردن بە پێنج هێندەی رەسیدی ئەو چەکەکەی مامەڵەی پێکردووە، سزا دەدەرێت.
لە میانی چەند رۆژی رابردوودا، دادگاکانی عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ژمارەیەک بەرپرسی باڵا لە دامەزراوەکانی دەوڵەت دەکرد.
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق حکوومەتەکانی پێشوو لە عێراق بە بەرپرسیار دەزانێت لە گەندەڵی کارگێڕی و دارایی.
بەهۆی ئەو خۆپیشاندانانەی کە لە تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو لە بەغدای پایتەخت و ژمارەیەک لە شارەکانی دیکەی عێراق بەڕێوەچوو، حکوومەتی پێشووی عێراق بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کرا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق