پرس میدیا
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە بەرپرسێکی پەکەکە لە باکووری عێراق لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی میت و هێزەکانی ئاسایش دەستگیرکراوە و رەوانەی تورکیا کراوەتەوە.
ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویکردووەتەوە فەرهات تەکینەر، بکەری هێرشی سەر ئەو سەربازانەی لە ساڵی ٢٠١٦دا مۆڵەتی چوون بۆ بازاڕیان وەرگرتبوو لە قەیسەری، لە باکووری عێراق دەستگیرکرا و برایەوە بۆ تورکیا.
بە پێی ئەو زانیارییەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، تەکینەر کە ناوە نهێنییەکەی ''فەرهات|بۆتا''ە و یەکێکە لە ئەنجامدەرانی هێرشەکەی ساڵی ٢٠١٦ی رێکخراوی پەکەکە کە بە بۆمب کرایە سەر ئەو پاسەی سەربازانی هەڵگرتبوو کە مۆڵەتی چوون بۆ بازاڕیان وەرگرتبوو، لە ئۆپەراسیۆنێکی میتدا کە بە هاریکاری ئاسایش بەڕێوەچوو لە باکووری عێراق دەستگیرکرا.
فەرهات تەکینەر کە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرابوو، دوای دەستگیرکردنی گوازرایەوە بۆ تورکیا.
لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٦دا، لە قەیسەری بە بۆمب هێرش کرایە سەر پاسێک کە ئەو سەربازانی هەڵگرتبوو کە مۆڵەتی چوون بۆ بازاڕیان وەرگرتبوو، لەو هێرشەدا ١٥ سەرباز گیانیان لەدەستدا و ٥٤ی دیکەش برینداربوون.
No comments:
Post a comment