سلێمانی.. ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگا لەفراکسیۆنی گۆڕان بەتۆمەتی بردنی ١٠ ملیۆن دۆلار دەستگیرکرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سلێمانی.. ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگا  لەفراکسیۆنی گۆڕان بەتۆمەتی بردنی ١٠ ملیۆن دۆلار دەستگیرکرا

سلێمانی.. ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگا لەفراکسیۆنی گۆڕان بەتۆمەتی بردنی ١٠ ملیۆن دۆلار دەستگیرکرا



پرس میدیا 
ئەندامێکی فراكسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەلایەن پۆلیسی گەرمیانەوە بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا و بە بڕیاری دادگا تا یەکلابوونەوەی دۆسیەیەکەی لە زیندان دەمێنێتەوە. 

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ محەمەد شێخ وەهاب ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی چووە بەردەم دادگا و لەلایەن دادوەری دادگای قۆرەتوو بڕیاری راگرتنی درا. 

بەپێی زانیارییەکانی پرس محەمەد شێخ وەهاب تۆمەتبار کراوە بە ساختەکردنی وەسڵی گومرگی و بە قەبارەی ١٠ ملیۆن دۆلار ساختەکاریی لە گومرگی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەراندا کراوە. 

ڕێبوار ئەحمەد سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە پرس میدیای وت دەڵێت ئەو قسانەی لەسەر هاوکارەکەیان كراون بەبێ بەڵگە وتراون، ئەو بابەتە ئیشی دادگایە یەكلایی بكاتەوە. 

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان رەتیدەکاتەوە ئەو ئەندامەیان بەو تۆمەتەوە تێوەگلابێت و دەڵێت خۆی رادەستی دادگا کردووە و با دادگا دۆسیەکەی یەکلا بکاتەوە. 

بەپێی زانیارییەکانی پرس لەو دۆسیەدا نزیکەی ٤٠ کەس تێوەگلاون و تائێستا چەند ئەندامێکی دیکەی خێزانەکەی محەمەد شێخ وەهاب لەسەر هەمان دۆسیە دەستگیرکراون. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ساختەكردنی وەسڵی گۆمرگی گەرمیان لەلایەن محەمەد شێخ وەهاب، ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی نوسراوێكی ئاڕاستەی دادگای قۆرەتوی سەربەقەزای گەرمیان كرد و داوای ڕوونكردنەوەی كردووە، بەڵام وەڵامی نوسراوەكە نەدرایەوە، دواترو چەند هەفتەیەك بەر لەئێستا هەمان دادگا نوسراوێكی ئاراستەی ئەنجومەی پارێزگای سلێمانی كردووە داوای ڕادەستكردنی تۆمەتبار محەمەد شێخ وەهابی لێ كردن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©