پرس میدیا
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، دەستگیركردنی پیاوێك ڕادەگەیەنێت كە لە یەكێك لە هۆتێلەكانی هەولێردا، هاوسەرەكەی خۆی كوشتووە و و پاشان هەوڵی راكردنی داوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە بڵاوكرایەوە” ئەو پیاوە ناوی (ع. خ. ح)یە و بە ڕەگەز عەرەبە و لە بازگە شێراوە سەرەتا گومانی لێكراوە و دوای لێكۆڵینەوە دەستگیركراوە، دوای ئەوەی بردوویانەتە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە و دانی بە تاوانەكەیداناوە”.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”ئەو پیاوە، لە بنەڕەتدا دانیشتووی بەغدایە، لە یەكێك لە هۆتێلەكانی هەولێر، هاوسەرەكەی خۆی بەناوی (ه. خ. م) كوشتووە”. دواتر دوای گرتنی لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیر کراوە و دانی بەتاوانەکەی دا ناوە.
No comments:
Post a comment