چۆن دڵی هاوسەرەکەت بەدەست دێنیت؟ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 چۆن دڵی هاوسەرەکەت بەدەست دێنیت؟

چۆن دڵی هاوسەرەکەت بەدەست دێنیت؟


پرس میدیا

کێشە خێزانییەکان تادێت ڕو لەزیاد بون دەکەن بەڵام دەتوانرێت کە هاوسەرەکان خۆیان هۆکار بن بۆکەمکردنەوەو نەهێشتنی کێشەکانی نێوانیان.

یەکەم .هەرگیزنەکەیت لەکاتی توڕەبونت دا زۆر قسەبکەیت هەردەم هەوڵبدە لەوکاتانەدا بێدەنگ بیت نەوەک وشەیەکی هەڵە لەزمانت بێتە دەرەوە دواتر داوای لیبوردنیش سودی نابێت .

دووەم .کەسوکاری هاوسەرەکەت بەکەسوکاری خۆتی بزانە نەک بەچاویکی خراپەوە لێیان بڕوانیت.

سێیەم .گرنگی بەستایلی خۆت بدە لەماڵەوە نەوەک کاتێک دەچیتە دەرەوە هەمووان سەرسام کەیت و لەماڵیشەوە بەجۆرێک جل بپۆشیت کەمایەی بێزاری بێت 

چوارەم.پاکردنەوەی ماڵ و بەخێو کردنی منداڵ گرنگن بەڵام لەهەموان گرنگ تر خۆتیت کە دەبێتک کاتێک بۆخۆت تەرخان بکەیت تاگرنگی بەخۆت بدەیت 

پێنجەم .هەر لەسەرەتای هاوسەرگیریتانەوە هاوسەرەکەت لەسەر ئەوە ڕابهێنە کە سەرەڕای ئیش و سەرقالییەکانی دەبێت کاتێک بۆتۆو گرنگیدان بەتۆ تەرخانبکات 

شەشەم .هەردەم لەبۆنە تایبەتیە کاندا دیاری پێش کەش بەیەکتر بکەن تەنانەت گەر دیاریەکی سادەش بێت 

حەوتەم.دوای ئەوەی هاوسەرگیریت کرد پەیوەندییەکانت لەگەڵ هاوڕێ و دۆستەکانت گۆڕانکاری بەسەردا بێنە چونکە ئێستا تۆ کەسە سینگڵەکەی جاران نیت کە ئەرک و بەرپرسیارەتیت لەسەر شان نەبێت بەڵک و کەسێک لەژیانتا بونی هەیە کەبووەتە بەشێک لەتۆ 

هەشتەم.پێویست بەوە ناکات هەموو رابردووتی بۆباس بکەیت چونکە تۆ دەستپێکی ژیانێکی نوێ دەکەیت لەگەڵ کەسێکی نوێدا

نۆیەم.سێ شت لەژیانی هاوسەر گیریت بابونی نەبێت چونکە دەبێتە بەڵا بۆ ژیانی هاوبەشتان (درۆ،خیانەت ،بێڕێزی )بونی هەرکامێک لەم سێ شتە گەر ژیانە نوێیەکەشت کۆتای پێنەهێنێت، خۆشەویستی و موحیبەت لەنیێواندا بەجۆرێکی بەرچاو کەمدەکات

دەیەم. هەرگیزنەکەیت لەبەردەمی هاوسەرەکەت دا وەسف و سەنای کەسێکی تربکەیت چونکە ئەمەدەبێتە هۆی خەمباری و هەست بەکەمی کردنی هاوسەرەکەت

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©