وردەکاری دابەشکردنی بازنەکانی هەڵبژاردن لە پارێزگای کەرکووک - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وردەکاری دابەشکردنی بازنەکانی هەڵبژاردن لە پارێزگای کەرکووک

وردەکاری دابەشکردنی بازنەکانی هەڵبژاردن لە پارێزگای کەرکووک

پرس میدیا
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بازنەکانی هەڵبژاردن لە پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە، بەپێی زانیارییەکانی پرس میدیا ڕێککەوتنێکی سەرەتایی دەربارەی دابەشکردنی بازنەکان ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ کۆبوونەوەی پەرلەمان لەسەر چەند تەوەرێک بەڕێوەدەچێت کە تەوەرێکیان تایبەت دەبێت بە دەنگدان لەسەر بازنەکانی هەڵبژاردن لە پارێزگای کەرکووک.

بەپێی زانیارییەکانی پرس میدیا پێنج كورسی پارێزگای کەرکووک بە سەر بازنەی ئەمبەری چەمی خاسە كە گەرەكەكانی شۆرجە، ئازادی، رەحیم ئاوا و گەرەكە كوردییەكانی دیكە لە خۆی دەگرێت.

هەروەها  چوار كورسی دیكە دابەشكراوە بە سەر بازنەی ئەوبەری چەمی خاسە كە گەرەكەكانی دۆمیز و رێگای بەغداد و عەسكەری و گەرەكە تێگەڵەكانی دیكە دەكات، سێ كورسیش دابەشكراوە بە سەر بازنەی حەویجەدا، سەرجەم ناحیە و گوندە عەرەب نشینەكان خراوتە سەر ئەو سێ كورسیەی بازنەی حەویجە.

لە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممەی پەرلەماندا دەنگدان بۆ بازنەکانی هەڵبژاردن لە پارێزگای نەینەوا بەڕێوەچوو و ئێستا تەنها پارێزگای کەرکووک ماوە.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©