بوتڵی شیری منداڵ لەبەرئەم هۆکارانە خراپە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بوتڵی شیری منداڵ لەبەرئەم هۆکارانە خراپە

بوتڵی شیری منداڵ لەبەرئەم هۆکارانە خراپە


پرس میدیا 

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، ڕۆژانە منداڵی شیرەخۆرە زیاتر لە یەک ملیۆن تەنۆلکەی پلاستیک قوت دەدات لەو مەمە پلاستیکیەی کە شیری پێ دەدرێتێ.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری "نەیچەر فود" بڵاوکراوەتەوە و بەشداربوانی پشتیان بەستووە بە ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، کە داوا دەکات شیری منداڵ دەبێت لەو بوتڵانەدا بێت کە لە مادەی "پۆلیبروبیلین" دروستکراوە، لەگەڵ ئامادەکردنی شیرەکە بە ئاوێک کە پلەی گەرمییەکەی ٧٠ پلەی سیلیزی بێیت، بۆ ئەوەی بەکتریاکانی ناوی لەناو بچن. 

توێژەرەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، هەندێک لە مەمەکان بڕێکی زۆر لە مایکرۆپلاتسیک دەردەنەوە دەرەوە، کە هەندێک جار دەگاتە ١٦ ملیۆن تەنۆلکە لە یەک لیتردا. 

بەڵام ئەگەر ئاوەکە بۆ پلەی ٩٥ پلەی سیلیزی گەرم بکرێت، ئەوا بڕی تەنۆلکە پلاستیکییەکان دەگاتە ٥٥ ملیۆن لەیەک لیتردا، ژمارەکە کەمدەبێتەوە بۆ نیو ملیۆن، ئەگەر هاتوو ئاوی کوڵاو لە پلەی گەرمی ٢٥ پلەی سیلیزی بەکار بهێنرێت. 

بەگوێرەی توێژینەوەکە منداڵی شیرە خۆرە لە ١٢ مانگیدا، ڕۆژانە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تەنۆلکە لە مایکرۆپلاستیک قوت دەدات. 

لەو ڕوەوە توێژەرەکان پشتیان بەستووە بە ژمارەی فرۆشی مەمەی پلاستیکییەکان و بڕی ئەو شیرەی کە لە ٤٨ وڵاتی جیاجیا بەکاردەهێنرێت. 

توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە، بەرکەوتنی ئەو تەنۆلکە پلاستکیانە 

لە وڵاتە پێشکەوتووەکان زۆر زیاترە، چونکە شێرپێدانی سروشتی لەو وڵاتە کەمترە. 

بەشداربوانی توێژینەوەکە داوایانکردووە سنورێک بۆ بەرکەوتنی مایکرۆپلاستیک دابنرێت، لە دیاترینیان شۆردنی مەمەی شیرپێدانەکان سێ جار بە ئاوی سارد، باشتر وایە شیرەکە لەناو دەفرێکی نا پلاستیکیدا ئامادە بکرێت، بەر لەوەی بکرێتە ناو بوتڵی شیرپێدانەکەوە، هەروەها نابێت زیادەرەوی بکرێت لە زۆر ڕاوەشاندنی مەی شیرەکە و نابێت بە هیچ شێوەیەکیش بخریتە مایکرۆیڤەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©