فەرماندەی هەسەدە رایگەیاند، ئەگەر پێویست بکات دژی دیمەشقیش شەڕ دەکەن.
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، "ئێمە بەرگرییمان لە هەرێمەکانمان کردووە و بەردەوامیش دەبین و ئەگەر پێویست بکات بەرگرییان لێدەکەین دژی حکومەتی دیمەشقیش بێت، ئامادەین لەگەڵ هەموو لایەکیش گفتوگۆ بکەین."
عەبدی بە ئاژانسی هەواڵی هاواری وتووە، ئەگەر چارەسەرێک بۆ قەیرانی سوریا هەبێت، ئەوا دەبێتە چارەسەرێکی سیاسی، بەبێ بەشداری هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هیچ چارەسەرێک بۆ قەیرانی سوریا نابێت.
لەبارەی هەڵوێستی دیمەشقەوە وتی، حکومەتی دیمەشق خۆی بەدوور دەگرێت لە دیالۆگ، لەم ماوەیەی دوایشدا لێکتێگەیشتن لەنێوان هەسەدە و حکومەتی دیمەشقدا لەسەر ئاستی سەربازی لەگەڵ دڵنیایی ڕوسیا دروستبووە.
باسی لەوەش کرد، حکومەتی سوریا بەردەوامە لە عەقڵییەتی شۆڤێنیانەی خۆی نە کار بۆ گۆڕینی دەکات و نە دەیەوێت بیگۆڕێت، هەربۆیە خۆی متمانەی بەو لێدوانانە نییە کە دەیاندات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق