پرس میدیا
ئەمڕۆ هەینی، ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠، بە لێبڕینی ١٨٪ـەوە موچەی مانگی ئەیلولی دیوان و لیواکانی پێشمەرگە، یەکەکانی ٧٠ و ٨٠، وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن، لیوای نەوت و وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەشدەکرێت.
بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی هەرێم، سبەینێ شەممەش، موچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای گشتی ئاسایش و وەزارەتی پەروەردە بە لێبڕینی ١٨٪ـەوە دابەشدەکرێت.
ماوەی دوو مانگ بەسەر دابەشکردنی دوایین موچەدا تێپەڕیوە، کە موچەی مانگی سێ بوو و لەئێستاشدا حکومەت موچەى مانگى نۆ دابەشدەکات، لەکاتێکدا موچەی پێنج مانگی رابردووی (نیسان، ئایار، حوزەیران، تەمموز و ئابی ٢٠٢٠)ی کردە پاشەکەوت.
لە ماوەی رابردوودا، حکومەتی ھەرێم تەنیا سێ موچەی ئەمساڵی دابەشکردووە، کە دوو موچەیان بە لێبڕینی ٢١%ـەوە بووە و دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلولیش بە لێبڕینی ١٨%ـەوە دەبێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠١٥وە حکومەتی ھەرێم دەستی بە پاشەکەوتکردنی موچەی فەرمانبەران کردووە و بەو پێنج مانگ پاشەکەوتە نوێیەی راگەیەنراوە، تاوەکو ئێستا ١٢ موچەی تەواوی نەداوە و دوو موچەشی بە لێبڕینی ٢١%وە دابەشکردووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق