پرس میدیا
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە پرس میدیای وت حکوومەتی عێراق هیچ وادەیەکی بۆ ڕەوانە کردنی ٣٢٠ ملیار دینارەکەی هەرێم دیاریی نەکردووە.
ئەحمەدی حاجی رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە پرس میدیای وت، ئەوان وەک لیژنەی دارایی هێشتا ئەو پڕۆژەیاسایەی حکوومەتیان بە دەست نەگەیشتووە کە داوای کردووە بڕێک قەرزی دیکە بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران وەربگرێت.
ئەحمەدی حاجی رەشید وتیشی حکوومەت دەڵێت پارەی نییە تا بۆ مووچە دابەشی بکات بۆیە مووچەی فەرمانبەرەکانی خۆی نەناردووە تا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی باسی لەوەکرد حکوومەتی عێراق دابەشکردنی مووچەی بەستووەتەوە بە پەسەندکردنی یاسای قەرزی ناوخۆیی بۆیە تا ئەو پڕۆژەیاسایەی حکوومەت پەسەند نەکرێت پێناچێت مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دابەش بکرێت.
هەروەها باسی لەوەشکرد ئەو بڕە پارەیەی بڕیارە بۆ هەرێمی کوردستانی بنێرێت دوای دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق رەوانە دەکرێت بۆیە بەمزوانە ئەو بڕە پارەیە رەوانە ناکرێت.
No comments:
Post a Comment