پرس میدیا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩١٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ١٩٤ چاکبوونەوە و ٢٠ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩١٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٢٣٥ لە هەولێر، ١٨٦ لە سلێمانی، ٢٩ لە گەرمیان، ٢٤ لە هەڵەبجە، ٤٣٨ لە دهۆک
ئاماژە بەوەشکراوە، ١٩٤ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ١١٥ لە هەولێر، ٢٨ لە سلێمانی، ٣٣ لە گەرمیان، ١٧ لە هەڵەبجە
ئەوەش خراوەتەڕوو، ٢٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، بەجۆرێک حەوت لە سلێمانی، پێنج لە دهۆک، پێنج لە هەولێر، سێ لە هەڵەبجە
بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٥٨ هەزار و ٢٧٧ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٣٥ هەزار و ٨٩٩ کەسیان چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و ٦٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق