پرس میدیا
لەترسی سوتاندنی لە لایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبی، لقی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا، بەهێزی ئەمنی لە دەوروبەری بارەگاكە بڵاوەی پێدەكرێت.
وابڕیارە سبەینێ شەممە، ژمارەیەك لە لایەنگرانی حەشدی شەعبی لەبەردەم لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان لەشاری بەغدا خۆپێشاندان بكەن، ڕێكخەرانی خۆپیشاندانەكەش هەڕەشەی سوتاندنی بارەگای لقی پارتی كردووە، هۆكاری خۆپیشاندانەكەش وەك ناڕەزاییە بەرانبەر بە لێدوانەكانی ئەم دواییەی هۆشیار زێباری كە بە وتەی ئەوان “سوكایەتی بووە بە حەشدی شەعبی”.
هەر لەو بارەیەوە شوان محەمەد تەها، بەرپرسی لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا بەمیدیای حزبەكەی ڕاگەیاندووە”ئێمەش لایەنە پەیوەندیدارەكانمان لە حكومەتی عیراقی ئاگاداركردووەتەوە، ئێستا هێزێكی ئەمنی جگە لە پاسەوانەكانی خۆمان، پارێزگاریی لە بارەگاكەمان دەكەن”.
No comments:
Post a Comment