پرس میدیا
بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەن لەگەڵ دابەزینی پلەی گەرما توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە رێژەیەکی کەم زیاد بکات، ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە وەزارەتی پەروەردە لە دەسپێکی خوێندنی ئەمساڵدا ئەو ڕێنماییانە جێبەجێ بکات کەوەزارەتی تەندروستی ئاڕاستەی کردون.
ڕیازعەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لەوەزارەتی تەندروستیی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانید) رایگەیاند:"ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پێدەچێت لە ماوەی دوی مانگی داهاتوودا و لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما هەندێک زیاد بکات، بەڵام ئەو زیادبوونە بەراورد بە وڵاتە ئەوروپییەکان زۆر کەم دەبێت".
No comments:
Post a comment