دکتۆرێکی دیاری کورد کۆچی دوایکرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 دکتۆرێکی دیاری کورد کۆچی دوایکرد

دکتۆرێکی دیاری کورد کۆچی دوایکرد


پرس میدیا

بەهۆی توش بوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی جگەرەوە شەوی رابردوو دکتۆرە شەهێن خەفاف پسپۆری بواری دەرونی لەشاری ناشفێلیی ویلایەتی تێنسی ئەمریکا کۆچی دوای کرد. 


کەسێکی نزیک لەدکتۆرە شەهێن رایگەیاند ، دكتۆره‌ شه‌هێن ئه‌زوه‌ر ناسراون به‌ (شه‌هێن خه‌فاف) پزیشكی بواری ده‌رونی، زیاتر دو مانگه‌ توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر (ته‌شه‌موعی جگه‌ر) بوه‌، دواجاریش هه‌ر به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه‌، شه‌وی رابردو له‌ ناشفێلی ویلایه‌تی تێنسی ئه‌مریكا له‌ته‌مه‌نی 40 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

شه‌هێن خه‌فاف له‌ پۆستێكدا، له‌ 3ی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵ، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، به‌دڵێكی ته‌نگه‌وه‌ ئۆغر ئه‌كه‌م، دوای پشكنینی پزیشكی له‌ سه‌نته‌ری كانسه‌ر له‌ ناشڤێل هۆسپیته‌ڵ، به‌ داخه‌وه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ دوچاری شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر بوم، به‌ دڵێكی خه‌مباره‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار لێتان داده‌بڕێم، به‌ هیوای شادبوونه‌وه‌م به‌ ئێوه‌ی ئازیزم".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©