فاینانشیاڵ تایمز: تورکیا لە درۆندا بووەتە رکابەری جددی ئەمریکا و ئیسرائیل و چین - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

فاینانشیاڵ تایمز: تورکیا لە درۆندا بووەتە رکابەری جددی ئەمریکا و ئیسرائیل و چین

فاینانشیاڵ تایمز: تورکیا لە درۆندا بووەتە رکابەری جددی ئەمریکا و ئیسرائیل و چین


پرس میدیا
رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز بڵاوی کردەوە کە تورکیا لە بواری درۆندا بووەتە رکابەری جددی ئەمریکا، ئیسرائیل و چین.

رۆژنامەکە لە هەواڵێکیدا لەبارەی ئەو درۆنانەی تورکیا دروستیان دەکات، دیمەنێکی درۆنەکانی دروستکراوی تورکیای بڵاوکردووەتەوە کە لە رێگەیانەوە سوپای ئازەربایجان لە جەنگی دژبە ئەرمینیا لە قەرەباغ ژمارەیەکی زۆر پێگەی ئەرمینیا، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی، یەکەی تۆپهاوێژ و تانکی کردووەتە ئامانج و لەناوی بردوون.

لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە قەرەباغ لە دوای سووریا، لیبیا، باکووری عێراق و خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست پێنجەم ناوچەی شەڕ و پێکدادانە کە درۆنەکانی تورکیای تیادا جێگیرکراوە و هاتووە ''لە سایەی درۆنەکانی تورکیاوە کە پەرەیان پێدراوە، تورکیا لە رووی کڕینی چەک پەیوەستی بە خۆرئاواوە کەمیکردووە و ئەنجامی ٢٠ ساڵ کارکردنە بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەمی بەرگریی بە ئامانجی زیندووکردنەوەی شکۆی نیشتمانی''.

لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە بەرنامەی درۆن، تورکیای کردووەتە هێزێکی درۆن، لەو بارەیەشەوە لێدوانێکی هاوسەرۆکی ناوەندی کارەکانی درۆن لە کۆلێجی نیویۆرک بارد، دان گێتینگەر خراوەتەڕوو کە ئاماژەی بەوە دەکات تورکیا لە بواری درۆندا وەک رکابەرێکی جددی ئەمریکا، ئیسرائیل و چین دەرکەوتووە و بەرنامەی درۆنی تورکیا تا بڵێیت پێشکەوتووە.

هەروەها لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە تورکیا لە ساڵی رابردوودا، بە بەهای سێ ملیار دۆلار پێداویستی و کەرستەی سەربازیی فرۆشتووە بە وڵاتانی دیکە کە زۆربەی پێکهاتووە لە تانک، زرێپۆش، پارچەی فڕۆکە، چەک و تەقەمەنی و هاتووە؛ ''ئەو بەهایە لە ٢٠٠٢دا، ٢٤٨ ملیۆن دۆلار بوو. بەرپرسان ئومێدەوارن لە ٢٠٢٣دا، ئەو بەهایە بگەیەنن بە ١٠٠ ملیار دۆلار''.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©