دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کە لەئێستادا، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە لە ژووری نەخۆشخانەکەیەوە پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە و پەیامەکەش لە هەژماری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاو کراوەتەوە.
دۆناڵد ترەمپ لە پەیامەکەیدا ستایشی کارمەندانی نەخۆشخانەکە دەکات و دەڵێت "سەرەتا کە هاتم زۆر هەستم بە باشی نەدەکرد، بەڵام لەئێستادا زۆر هەست بەباشی دەکەم. هەمووان کار بۆ دووبارە گەڕانەوەی من دەکەن. پێموایە بەم نزیکانە دەگەڕێمەوە".
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەش کردەوە کە چاک دەبێتەوە و لە رکابەرییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بەردەوام دەبێت و لە چەند رۆژی داهاتووشدا ئەنجامی پشکنینەکانی دەبینن.
دۆناڵد ترەمپ شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند و دواتر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەوتەی پزیشکەکەشی لەئێستادا، باری تەندروستی جێگیرە.
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) October 3, 2020
No comments:
Post a comment