پرس میدیا
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بەهۆی زۆری بەرهەمی ناوخۆوە هەناردەکردنی هەنار قەدەغەکراوە.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاندووە، "بەپشتبەستن بەو دەسەڵاتانەی دراوە بە وەزیری کشتوکاڵ لە رێگە پێدان و رێگەنەدان بەهاوردەکردنی هەر پێداویستیەک، لە ژێر رۆشنایی ئەوەی بەرهەمی کشتوکاڵی ناوخۆیی بەردەستە و بە گوێرەی نوسینی ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەی کاروباری ئابووری دادەنێت بەوەی هەر کاڵایەک لەچوارچێوەی قەدەغەکردندا بێت نابێت رێگەبدرێت هاوردەبکرێت."
باسی لەوەشکردووە، ئەم بڕیارە لە ئەمڕۆ ٢٢ی ١٠ی ٢٠٢٠ـەوە کاری پێدەکرێت و رێگرى دەکرێت لە هاوردەکردنى هەنار لە دەروازە سنورییەکانەوە
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ١٠ رۆژ مۆڵەت دەدرێتە ئەو کەسانەی رەزامەندى پێشوەختیان هەیە بۆ هاوردەکردنى بەرهەمەکەیان بۆ ناوخۆى عێراق.
No comments:
Post a Comment