پرس میدیا
ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دوو حزبە دەسەڵاتدارەکەی هەرێم "زۆر سەیرن پارتی ١٦ی ئۆکتۆبەر بە خیانەت دادەنێت و کەچی لەگەڵ یەکێتیشدا پێکەوە رابەرایەتی ریفراندۆمی جیابوونەوەیان کرد".
سروە عەبدولواحید ئەندامی پێشو لەپەرلەمانی عێراق دەشڵێت، "ئیتر بەسە موزایەدەکردن بەسەر یەکتریدا"
دوای ئەوەی بەشێکی بەرچاوی سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٧دا بڕیاری ریفراندۆمی سەربەخۆییان دەرکرد، لە دوای ئەنجامدانی پرۆسەکە و سێ ساڵ لەمەوبەر لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا، هێزە عێراقییەکان هاتنە ناو شاری کەرکوک و دوای زنجیرەیەک ئۆپراسیۆن لە ٥١%ی خاکی کوردستان لەدەستدرا.
لای خۆیانەوە، سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە وەکو "خیانەت" تەماشای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر دەکەن و پێیانوایە "بەشێک لە سەرکردایەتی یەکێتی بە رێککەوتنی ژێربەژێر شاری کەرکوکیان فرۆشتووە"، لە بەرامبەردا، ئەو بەشە لە سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێن، خودی پرۆسەی ریفراندۆم هەڵە بووە و ئەوان لەگەڵیدا نەبوون و کشانەوەیان لە کەرکوک "بۆ وێران نەبوونی شارەکە و ئاوارەنەبوونی خەڵکەکەی بووە" چونکە سوپای عێراق بڕیاری کۆنترۆڵکردنەوەی دابوو.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق