لەسەر دەستوەردان لە جەنگی ئازەربایجان و ئەرمینیا کەنەدا سزای تورکیا دەدات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لەسەر دەستوەردان لە جەنگی ئازەربایجان و ئەرمینیا کەنەدا سزای تورکیا دەدات

لەسەر دەستوەردان لە جەنگی ئازەربایجان و ئەرمینیا کەنەدا سزای تورکیا دەدات

پرس میدیا
بەهۆی دەستوەردان و هاوكاریكردنی ئازەربایجان لە شەڕی دژ بە ئەرمینیا، حكومەتی كەنەدا بڕیاریدا سزا بەسەر توركیا بسەپێنێت و هەناردەكردنی بەرهەمە تەكنەلۆجییەكانی بۆ ئەو وڵاتە رابگرێت.


فرانسوا فیلیپ وەزیری دەرەوەی كەنەدا رایگەیاند، دوای ئەوەی بۆمان دەركەوت توركیا بەرهەمە تەكنەلۆجییەكانمان لە بەرژەوەندی ئازەربایجان لەشەڕی هەرێمی ناگۆرنۆ كاراباخ بەكاردەهێنێت، بڕیارماندا چیتر ئەو بەرهەمانە بە ئەنكەرە نەفرۆشین.


وەزیری دەرەوەی كەنەدا وتی وڵاتەكەی بەهیچ جۆرێك رێگە نادات بەرهەمە تەكنەلۆجییەكانی لە شەڕو پێكدادانەكانی نێوان ئەرمینیاو ئازەربایجان بەكاربهێنێت، توركیاش كە یەكێكە لە وڵاتە هاوردەكارەكانی بەرهەمەكانمان، سەرپێچی لە رێنماییەكانی تایبەت بە بەكارهێنانی ئەو بەرهەمانە كردووەو بۆ كارێكی خراپ بەكاری هێناوە.


فرانسوا فیلیپ وتیشی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەو شەڕەدا نییەو هیواخوازە هەردوو وڵاتی ناكۆك كێشەكانیان بە رێگەی ئاشتی و دیبلۆماسی چارەسەر بكەن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©