پرس میدیا
بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵی هەرێمی كوردستان رایگەیاند،" بەرزبوونەوەی نرخی هێلكە لە هەرێمی كوردستان كاتیە و و بەم زوانە چارەسەر دەبێت. "
فیراس سدیق بەڕێوبەری سامانی ئەژەڵی لەهەرێمی کوردستان وتیشی : وەزارەتمان نزیكەی ساڵێك دەبێت بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەی هێلكەی دەركردووە، لەبەر ئەوەی دەمانزانی توانی خۆژیەنیمان هەیە لە هێلكەدا بەڵام بەهۆی زۆری هاوردە زۆرینەی پڕۆژەكانمان راگیرابوون و یان لاوازبووبوون، بۆیە بڕیارەكەمان دەركرد.
ئەو روونیشیكردەوە، لە هەرێمی كوردستاندا 12 پڕۆژەی بەرهەمهێنانی هیلكەمان هەیە كە توانای بەرهەمهێنانی ملیارێك و 300 ملیۆن هیلكەیان هەیە بەهۆی ئەوەی كە لە ماوەی رابردوو پڕۆژەكان یان راگیرابوون یان لاوازبووبوون لە ئێستادا تواناكەیان بەشی بەرهەمەكان ناكات بۆیە دەستیان بە گەورەكردنی پڕۆژەكان و بوژاندنەوەیان كردووە.
ئەوەشی روونكردەوە هەرێمی كوردستان پێویستی 800 ملیۆن هێلكە هەیە توانی بەرهەمی هەرێمی كوردستان ئەگەر پڕۆژەكان بە هەموو توانایانەوە بكەونەكار زۆر لەوە زیاتر دەبێت.
No comments:
Post a Comment