پرس میدیا
نرخی لیرەی توركی بەردەوامە لە دابەزین و لەدەستدانی بەهاكەی لە بەرامبەر دراوە بیانییەكانی دیكەو ئەمڕۆ هەینی گەیشتە نزمترین ئاست لە مێژووداو نرخی 100 دۆلار بۆ 798 لیرە بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ هەینی 23-10-2020 لەمیانەی مامەڵەی ئاڵوگۆڕی دراو لە توركیا، بەهای لیرە جارێكی دیكە دابەزینێكی گەورەی تۆماركردو بەڕێژەی 2.1% بەهاكەی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی لەدەستدا.
لە ئێستادا نرخی 100 دۆلار لەناوخۆی توركیا بەرامبەرە بە 798 لیرە، ئەمەش پێشبینییەكانی ئابووریناسی ئەو وڵاتە دەسەلمێنێت كە بەر لە كەمتر لە مانگێك پێشبینییان كردبوو بەهای دراوەكەیان بگاتە ئاستێكی پێوانەیی لە دابەزین و 100 دۆلار بە 800 لیرە مامەڵەی پێوەبكرێت.
No comments:
Post a comment